fbpx
Shadow Shadow

سەرەتای هەفتەی داهاتوو یوزەر و پاسوۆردی زانکۆلاین ڕەوانەی خوێندنگەکان دەکرێت

20:57 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

ناس کورد

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى (خولى یەکەم و دووەم)، دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕ و یوزەر بۆ زانکۆلاین لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند یوزەر و وشەی نهێنی بۆ سەرجەم دەرچوان ئامادەکراوە و ڕە‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كراوە.

.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، خوێندکارانی 12ی ئامادەیی هەردوو خولى یەکەم و دووەم دەتوانن لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە، سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی زانیارییەکانی تایبەت بە داخڵ بوونی زانکۆلاین.

.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، “پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بیپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و زانیاریانەوە‌ دەتوانن داواکاری وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕ بکەنەوە.”

.

سیستمی زانکۆلاین ماوەی چەند ساڵێکە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بەکاردەهێنرێت.

.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ هەر خوێندکارێک هەژمارێک دروست دەکات و بە یوزەر و پاسوۆردێک خوێندکار دەتوانێت بچێتە ناو سیستمەکەوە و داواکارییەکانی پێشکەش بکات.

.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت ئاماژەی بەوادەی کارابوونی سیستمی زانکۆلاین نەکردووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل