fbpx
Shadow Shadow

شەڕی قورس بەردەوامە

سەرێکانى؛ هەسەدە تانکێکی تورکیای تێکشکاند

11:26 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سوپای تورکیا هێرشیکردە سەر گوندێکی نزیک سەرێکانی و لە بەرامبەردا هەسەدە وەڵامی توندی هێرشەکەى دەداتەوە و تانکێکیان تێکشکاندووە.

.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، “سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی هێرشیانکردووەتەوە سەر گوندی بابلخێر لە ناحیەی زرکانی سەر بە شاری سەرێکانی و هەسەدەش بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەسەدە  تانکێکی سوپای تورکیای تێکشکاندووە و ڕیگریکردووە لەوەی بچنە ناو گوندەکەوە.

.

تائێستا شەڕ لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە، هیچ ئامارێکی تایبەت بە شەهیدبوونی شەڕڤانان و کوژرانی سەرباز و چەکدارە هاوپەیمانەکانى تورکیا بڵاونەکراوەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل