fbpx
Shadow Shadow

سەرێکانى؛ بەتەقەى میلیشیاکانى تورکیا چەند خۆپیشاندەرێک شەهید و برینداربوون

17:58 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەشێک لە هاووڵاتیانى سەرێکانێ دژ بە لەشکرکێشى سوپاى تورکیا و داگیرکردنى خاکى رۆژئاواى کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و چەکدارانى میلیشیاکانى تورکیا رووبەڕوویان بوونەوە و بەتەقەى ئەو میلیشیایانە چەند خۆپیشاندەرێک شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە) لە چەند گوندێکی نزیک سەرێکانی، هاووڵاتیانی مەدەنی دژی سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد سوپای تورکیا لە ناوچەکە بچنە دەرەوە، لە بەرامبەردا چەکدارانی سوپای تورکیا تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەند کەسێکیان شەهید کرد و ژمارەیەکیش برینداربوون”.

.

 

هاوکات ئاژانسەکە بڵاوى کردەوە “ئەمڕۆ (شەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2019)، سوپای تورکیا و چەکدارەکانی لە گوندی گۆڕحسۆ و حسێ و ناوچەی تەلتەمەری سەر بە شاری گرێ سپی و گوندی زێدیە، بەچەکی قورس هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای حکومەتی سوریا و بەفڕۆکەش بۆردومانى پێگەکانیان کرا”.

.

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوە کرد:”سوپای تورکیا و چەکدارەکانی دوو خاڵی سەربازیی هێزەکانی ڕژێمی سوریایان لە تەلتەمەر کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژراوون و چواری دیکەش برینداربوون”.

.

بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنییان لە گوندی زێدیەی سەربە ناوچەی زڕگان کردووەتە ئامانج و ماڵ و موڵکی خەڵکیان وێران کردووە.

.

ئاژانسەکە ئەوەشى روونکردۆتەوە “لە هێرشێکی دیکەشدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری شارەدێی حسێیان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی گرێ سپی بۆردوومان کردووە کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا و هێزەکانی ڕوسیا لەوێ بوون، هاوکات فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە سوڕاونەتەوە و بەهۆی بۆردومانەکەشەوە سەربازێک کوژراوە.

.

هەروەها سوپای تورکیا و چەکدارەکانی گوندی ئوم کەهف لە باکوری ڕۆژئاوای تەلتەمەر کە خەڵکی مەدەنیی  و سەربازانی سوپای سوریای تێدابووە بۆردومان کردوە و دوو سەربازی سوپای تورکیا برینداربوون و هەروەها لە بۆردمانێکی دیکەشدا لە گوندی دڵدارە شەش سەرباز بریندار بوون”.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل