Shadow Shadow

سەرینێک بەرهەمهێندراوە کە کێشەیەکى نوستنى هاوسەران چارەسەر دەکات

11:09 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

جۆرێکى نوێى سەرین بەرهەمهێندراوە ڕەنگە کێشەى زۆر کەس لەکاتى خەودا چارەسەر بکات، بەتایبەت ئەو هاوسەرانەى کە دەست دەخەنە ژێر سەرى یەکتر و دەستلەملان دەنون، جۆرى سەرینەکە چارەسەرێکە بۆ ئەوەى چی دیکە دەستى ئەو کەسانە سڕ نەبێت و توشى ئازار نەبن.

.

سەرینى کویدێڵ، ئەو جۆرە سەرینە نوێیەیە، کە بەجۆرێک بەرهەمهێندراوە و دیزاینکراوە تاڕادەیەک نیوە بازنەییەوە و کەسەکە دەتوانێت دەستى بەژێردا تێپەڕبکات، ئەو کات بەسەر خستنەسەر سەرینەکە گرفت بۆ دەست دروست نابێت، ئەوەش بۆ ئەو هاوسەرانە بەسودە کە دەیانەوێت لەنزیکى یەکترەوە بنون و دەستیان لەژێر سەرى یەکتردا بێت.

.

لەنێو هەر سەرینێکدا چوار پلاستیکى نیمچەبازنەیی تێدایە، ئەوەش بۆ ئەوەى هاوکارى سەرینەکە بکات لەوەى بە نیمچە بازرنەیی بەکاربێت و قاچ یان دەست لەژێرى دابندرێت، وەک لە وەسفى بەرهەمەکەدا کۆمپانیاکە باسیکردووە.

.

نرخى ئەو سەرینە تاڕادەیەک زۆرە، لە سایتى بازاڕکارى ئەمازۆن داندراوە کە نرخەکەى 69 دۆلارە، بەڵام کڕیارەکانى، ئەو سەرینە بەوە ناودەبەن کە کێشەى کاتى خەوى بۆ چارەسەر کردوون.

سەرینێک بەرهەمهێندراوە کە کێشەیەکى نوستنى هاوسەران چارەسەر دەکات

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل