fbpx
Shadow Shadow

"ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن پڕۆسەی سیاسی دەگاتە خاڵێکی مەترسیدار"

سەرۆک کۆمار “پەیامی ئامۆژگاریی و هۆشداریى” داوەتە هەرێم و بەغدا

11:30 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

 

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵح لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمى کوردستان، پەیامى “ئامۆژگارى و هۆشداریی” داوەتە بەرپرسانى هەرێم لەبارەى کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا، پێشتریش هەمان پەیامى بە بەرپرسانى حکومەتى عێراق گەیاندووە.

.

رۆژى سێ شەممە 17ى ئەیلولى 2019 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆبووەوە. تەوەرى کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە پرسی دانوستانەکانى هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بەچارەسەر، لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە ناویاندا نەوت و بودجە.

.

سالار مەحمود ڕاویژکاری سەرۆک کۆماری عێراق دەربارەى ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بە ناس کوردى راگەیاند “بەرهەم ساڵح لە سەردانەکەیدا نوێنەرایەتی خۆی کردووە و چەند پەیامێکی تایبەتی هەبووە بۆ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتریش هەمان پەیامی بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق گەیاندووە”.

.

وتیشى”سەرۆک کۆمار ئامۆژگاری هەردوو حکومەتی کردووە بەزوترین کات هەوڵی لێکنزیکبونەوە و ڕێککەوتنی تەواو بدەن بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بێت، داواشیکردووە هەرچی زووە لەسەر پرسەی بودجە و کێشە ئابورییەکانی نێوانیان بگەنە ڕیککەوتن”.

.

سەردانەکەى بەرهەم ساڵح بۆ هەرێم لەکاتێکدایە، کەمتر لەمانگێک لەبەردەم هەرێم و بەغدا هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرى کێشەکان، پێش ئەوەى حکومەتى عێراق پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتوو رەوانەى پەرلەمان بکات بەمەبەستى پەسەندکردنى.

.

بەوتەى سالار مەحمود “بەرهەم ساڵح بەهەردوو حکومەتى هەرێم و بەغداى وتووە زۆر گرنگە لەماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتن لەسەر پشکى هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق، چونکە لەم مانگەوە حکومەتی عێراق دەست بە ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمانی عێراق”.

.

ئەوەشى خستەڕوو “بەرهەم ساڵح پەیامی ئەوەی داوە ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەولێر و بەغداد لەسەر پشکى هەرێم لەبودجەی عێراق و ئەرکی کوردستان بەرامبەر عێراق نەگەنە ڕێککەوتن، پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەگات بە خاڵێکی مەترسیدار و کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن و بەوهۆیەشەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتی زەرەر دەکات”.

.

سالار مەحمود باسى لەوەشکرد، سەرۆک کۆمار داوای کردوە هەرێمی کوردستان و عێراق یەک هەڵوێستیان هەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرامبەر وڵاتان بە تایبەت بۆ ئەو ڕەوشە ئاڵۆزەی ڕوبەڕوی ناوچەکە دەبێتەوە “سەرۆک کۆمار داوایکردووە هەردولا کاربکەن پێکەوە ڕوبەڕوی تەحەدییەکان ببنەوە یەک پەیامی هابەشیان هەبێت، هیچ کامیان نەبنە لایەنگر بۆ هیچ لایەنێک، کوردستان و عێراق دوربخەنەوە لەوەی کە ببێتە گۆڕەپانێکی ڕوبەروبونەوەی شەڕ”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل