fbpx
Shadow Shadow

سەرۆک وەزیرانى لوبنان دەستلەکاردەکێشێتەوە و خۆپیشاندەرانیش ئاهەنگ دەگێڕن

17:11 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەعد حەریدى سەرۆک وەزیرانى لوبنان بریاریدا دەستلەکاربکێشێتەوە، خۆپیشاندەرانیش بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

.

حەریرى کەمێک لەمەوبەر لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا وتى “گەیشتوینەتە رێگەیەکى داخراو، پێویستە کارێک بکەین بۆ ڕوبەڕووبونەوەى ئەم قەیرانە، دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشى سەرۆک کۆمار دەکەم”.

.

بەپێی کەناڵى سکاى نیوز، دواى ڕاگەیاندنى دەستلەکارکێشانەوەى حەریرى، خۆپیشاندەرانى بەیروتى پایتەختى ئەو وڵاتە دەستیان کرد بە ئاهەنگ گێڕان.

.

حەریرى جەختیکردەوە، هیچ پۆستێک گەورەتر نییە لەوڵات، بۆیە بڕیاریداوە دەستلەکاربکێشێتەوە.

.

بڕیارەکەى حەریرى هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى لوبنان دژى گەندەڵى و خراپى دۆخى دارایی.

.

لەڕۆژى 17ى ئەم مانگەوە، سەدان هەزار کەس خۆپیشاندانیان لە بەیروت و چەند ناوچەیەکى دیکەى لوبنان دەستپێکردووە، کە بەگەورەترین خۆپیشاندان دادەنرێت لەماوەى زیاتر لە 15 ساڵدا کە ئەو وڵاتە بەخۆوەى بینیبێت.

.

سەعد حەریرى هەفتەى ڕابردوو هەوڵیدا لەڕێگەى کۆمەڵێک چاکسازییەوە، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت، بەڵام بڕیارەکانى خۆپیشاندەرانى ڕازینەکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل