Shadow Shadow

سەرۆکی ڕووسیا: یاری جۆدۆ پەیوەندییەکانی من و سەرۆکی مەنگۆلیای بەهێز کردووە

12:59 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت بەهۆی یاری جۆدۆوە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرۆکی مەنگۆلیا درووستکردووە و بەوپێیەی هەردوکیان خولیایەکی هاوبەشیان هەیە.

.

ئەمرۆ،سێشەممە 2ى ئەیلولی 2019، ڤلامدیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا، لە لێداوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی Odriyn Sonin مەنگۆلی ڕایگەیاندووە: “جۆدۆ بۆ من تەنها وەرزشێک نییە، بەڵکو باشترین  ڕێگابووە بۆ ئەوەی بتوانم زیاتر برەو بە تواناکانم بدەم، ڕێزیش لە بەرامبەرەکەم بگرم.”

.

وتیشی: “هەمان شێوازی بیرکردنەوەی نێوان منو سەرۆکی مەنگۆلیا کاریگەری هەبووە لە بونیادنانی پەیوەندییەکی سەرکەوتوو، بەرژەوندییە هاوبەشەکانی نێوان ڕوسیا و مەنگۆلیاشی زیاتر بەرەو پێشەوە بردوە.”

.

هاوکات ڕۆژنامەی “مۆندۆ”ی ئیسپانی مانگی ئابی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی لەبارەی پۆتین بڵاوکردەوە، باس لەوەدەکات، پۆتین تەمەنی 66 ساڵە، بەڵام 10 ساڵ لە تەمەنی خۆی گەنجتر دەردەکەوێت.

.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، هۆکاری سەرەکی ئەو ڕوخسارە گەنجەی پۆتین، بۆ بەردەوامبوونی لە وەرزشکردن، زوو نووستن، دوورکەوتنەوەی لە خۆاردنە کحولییەکان و پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆارکی تەندرووست دەگەڕێتەوە.

.

پۆتین لە تەمەنی 11 ساڵیەوە، خولیای هونەری جەنگییە، لە ئیستادا هەڵگری پشتوێنی ڕەشە لە یاری کاراتێ و نازناوی ماستەری هەیە، لە ساڵی 2010 بڕوانامەی دکتورای لە جۆدۆ لە زانکۆی یونگ لە کوریای باشوور بە دەستهێناوە.

.سەرۆکی ڕووسیا: یاری جۆدۆ پەیوەندییەکانی من و سەرۆکی مەنگۆلیای بەهێز کردووە

سەرۆکی ڕووسیا: یاری جۆدۆ پەیوەندییەکانی من و سەرۆکی مەنگۆلیای بەهێز کردووە سەرۆکی ڕووسیا: یاری جۆدۆ پەیوەندییەکانی من و سەرۆکی مەنگۆلیای بەهێز کردووە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل