fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەرۆکی چین بە دەمامکەوە سەردانی نەخوشخانەکانی وڵاتەکەی دەکات [ڤیدیۆ]

14:42 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

سەرۆکی وڵاتی چین بۆ زانینی ڕەوشی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دەمامکەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکەى کرد  لەوڵاتەکەی.

.

 بە گوێرەی ئاژانسی” شینخوا”ی چینی، ئەمڕۆ(سێشه‌ممه‌)، شی جین بینگ، سەرۆکی وڵاتی چین، سەردانی ژمارەیەک نەخۆشخانە و کۆمەڵگەی پزیشکی کردووە لە شاری پەکین ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دواین ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا.

.

ئاژانسەکە گرتەیەکى ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووە، کە تیایدا دەردەکەوێت سەرۆکی چین لە کاتی سەردانەکەیدا بۆنەخۆشخانەی “پەکین دیتان” کە  تایبەتە بە چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا دەمامکی بەستووە.

.

سەرۆکی چین، سەردانی ناوچەی “چاویانگ”ی  کردووە، داواشی لە تیمە پزیشکییەکان کردووە، بەهەر نرخێک بێت گیانی هاووڵاتیانی چینی بپارێزن لە هەمانکاتیشدا زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن وژیانی خۆشیان نەخەنە مەترسییەوە.

.

  شی جین بینگ، هاووڵاتیانی شاری ووهان کە سەرچاوەی نەخۆشییەکەیە بەپاڵەوان وەسفکردوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، بەدرێژایی مێژوو کەس نەیتوانیوە ئەو شارە ببەزێنێت.

.

به‌گوێره‌ی ئامارەکان ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا بەردەوام لە هەڵکشکاندایە و گەیشتووەتە 43138 هەزار کەس،  1018کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل