fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکی پەرلەمان: داوای لێبوردنیش جوانی خۆیی هه‌ر هه‌یه

20:55 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان  لەبارەی وتەکانی مەلا هەڵۆ لەسەر کلیپەکەی ماریا هەورامی دەڵێت: “پیاوی ئایینی دەبێت گوڵاوپرژێنی ڕۆحی گوێگرەکانی بکات”.

.

ئەمرۆ چوارشەممە 14ی ئابی 2019، دوای درووستبونی ئەو کاردانەوە فراوانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر وتەکانی مەلا هەڵۆ بەرامبەر ماریا هەورامی دروست بوو، ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو کاردانەوانە نیشاندا.

.

رێواز فایەق رایگەیاندوە: “ئەسڵ ئەوەیە ئازادی ڕادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت بە بێ جیاوازی”.

.

سەرۆکی پەرلەمان وتویەتی ” پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکدا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو داوای لێبووردنیش جوانی خۆی هه‌ر هه‌یه”.‌

.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر هەڵۆ حەمەڕەشید مامۆستای ئاینی لە تۆمارێکی‌ دەنگیدا “وشەی نەشیاوی” بەرامبەر کچە هونەرمەندی کورد ماریا هەورامی‌ بەکارهێنابوو، دواتر لە تۆمارێکی‌ دیکەی‌ دەنگیدا پەشیمان بوەوە و داوای لێبوردنی لێكرد”.

.

لەبارەی ئەو وتانەشەوە ماریا هەورامی، بە ناس کوردی راگەیاند “من هەموو ڕەخنەیەک قبوڵ دەکەم کە لە سنوری ڕێزدا لێم بگیرێت، بەڵام هەرگیز ئەو قسە ناشرین و نەشیاوانە لەهیچ کەس قبوڵ ناکەم و ڕێگەی یاسایی دەگرمەبەر و دەیدەم بە دادگا”.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل