Shadow Shadow

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پشتیوانی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەین

13:02 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وتارێکدا لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێم هەنگاوێکی گرنگە بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێم.

.

ئەمرۆ دوشەممە 10ی حوزەیران محمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتارێکی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی پێشکەش کرد.

.

حەلبوسی ڕایگەیاند پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەین و ئەم هەڵبژاردنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێم

لە چارەسەرکردنی پرسە سیاسیەکانی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

.

حەلبوسی وتی باوەڕم وایە سەرۆکی نوێ دەتوانیت هەنگاوی باش لە چارەسەرکردنی کێشەکان بنێت و پێویستە کار بۆ چارەسەری خێرای کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکات.

.

هەروەها پاڵپشتی خۆی چارەسەرکردنی کێشەکان نیشاندا و وتی پاڵپشتی تەواوی سەرۆکی نوێ دەکات، حەلبوسی لە وتارەکەیدا وتی “ئەوەی ئەمڕۆ رودەدات بە پشتیوانی مەسعود بارزانی نەبووایە بەدی نەدەهات”.

.

جگەلەوە باسی لەوەکرد پیشمەرگە و حەشد و چەکدارانی هۆزەکان رۆڵی گەورەیان لە شکاندنی داعش  هەبووە هەربۆیە پێویستە هەموان پێکەوە کار بۆ نەهێشتنی تیرۆر بکەن.

.

حەلبوسی باسی لەوەکرد ئەگەر هەرێم بەهێز بێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشور و ناوەڕاستی عێراق دەبێت و بەپێچەوانەشەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل