fbpx
Shadow Shadow

داوای لێکۆڵینەوەی ورد دەکات

سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان لەسەر 20 ملیار دینارەکەی سلێمانی هاتە دەنگ

17:04 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

 

 

ناس کورد –

سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان داوا لەدیوانی چاودێری دارایی دەكات وردبینی لە 20 ملیار دینارەكەی پایتەختی ڕۆشنبیریدا بكات.

.

بەگوێرەى نوسراوێک کە ڕۆژی (یەکشەممە،8ی ئەیلولی 2019) دەرچووە و دانەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، داوا لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دەکات وردبینی لە خەرجكردنی ئەو 20 ملیار دینارەدا بكات كە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، تەرخانكرابوو.

.

 

لەنووسراوەكەدا ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات “هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا دەقی نووسراوی بەڕێز پەرلەمانتار (سۆران عومەر) ژمارە 5/1/19 لە 2/9/2109، سەبارەت بە (وردبینی خەرجییەكانی پارەی پایتەختی ڕۆشنبیری)، ئاڕاستەتان دەكەین بەمەبەستی وردبینیكردن و وەڵامدانەوەمان.”

.

ئەمەش لەكاتێكدا كە پێشتر سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاندبوو، لەساڵی 2014 بەدواداچونم بۆ دۆسیەی 20 ملیارەکەی پایتەختی ڕۆشنبیری کرد، دەرکەوت زۆرینەی ئەو پارەیە بۆ ژێرخانی ڕۆشنبیری سەرف نەکراوە بۆیە ئەم دۆسێیە رەوانەی وردبینی چاودێری دارایی دەکەم بەتایبەت چوار ملیاری بۆ چالاکی و ھاوکاری سەرفکراوە!.

سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان لەسەر 20 ملیار دینارەکەی سلێمانی هاتە دەنگ

.

نووسراوەکەى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەکاتێکدایە لە دوێنێ (پێنجشەممە)وە ژمارەیەک لە نووسەر و رۆژنامەنووس و رۆشنبیر لە شارى سلێمانى کەمپینێکیان راگەیاند و داوایان لە دەستەى دەستپاکى و چاودێرى دارایى کرد وردبینى لە خەرجکردنى ئەو 20 ملیار دینارەى پایتەختى رۆشنبیرى ئەنجام بدەن و بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانیان بە بەهەدەردانى ئەو پارەیە تۆمەتبار کرد.

.

زیاتر بزانە: سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی “بەهەردان”ی 20 ملیارەکەی پایتەختی ڕۆشنبیری گەیاندە پەرلەمان

.

هەروەها هەریەکە لە شیرین ئەمین و شنۆ ئەشقی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان نوسراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد و تیایدا داوایان کرد نوسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بکرێت سەبارەت بە ناردنی زانیاری دەربارەی چۆنێتی خەرجکردنی بڕی 20 ملیار دینار، لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی.

.

زیاتر بزانە: ئەو کەسانەی سودمەندبوون لە 400 ملیارەکەی ڕۆشنبیری سلێمانى ئاگادار دەکرێنەوە

.

 

دواتریش سپاردە جەمال، وتەبێژی ڕۆشنبیری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “بە فەرمی داوایان لە سەرجەم ئەو هونەرماندانە کردووە کە سودمەند بوون لە مینحەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی بۆ کارێکی هونەری، بەڵام تائێستا بەرهەمەکانیان تۆمار نەکردووە یان ئەنجامنەداوە، پێویستە لەماوەی مانگێکدا سەردانیان بکەن و هۆکاری دواکەوتنەکەیان بدەنێ”.

.

هەرچەندە بەڕێوبەرایەتی گشتى ڕۆشنبیری و لاوانی سلێمانی لیستێکی بڵاوکردەوە و تیایدا روونکردنەوەى دابوو لەسەر چۆنیەتى خەرجکردنى ئەو بڕە پارەیە بەڵام زۆرێک لە نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە بڵاوکردنەوەى روونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو لەجێى رەوینەوەى گومانەکان زیاتر گومانی لەلا دروستکردوون کە لە خەرجکردنی ئەو پارەیەدا بەهەدەردان و گەندەڵی کرابێت بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کەمپینێک بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو پارەیەیان پێکهێنا و داوایان کرد وردبینى لەو دۆسیەدا بکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل