fbpx
Shadow Shadow

 سەرۆکی وڵاتی بۆلیڤیا لە دارستانەکانی ئەمازۆن ون دەبێت

16:38 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی وڵاتی بۆلیڤیا لە کاتی بەسەرکردنەوەی تیمەکانی ئاگرگوژێنەوە لە دارستانەکانی ئەمازۆن، ون دەبێت و پاش کاتژمێرێک دەدۆزرێتەوە.

,

ئیڤۆ مۆڕالیس، سەرۆکی بۆلیڤیا شەوی پێنجشەممە، بە مەبەستی سەرپەرشتی و بەسەرکردنەوەی ئەو تیمانەی کە بەشدارن لە بنبڕکردنی ئاگرەکەی دارستانەکانی ئەمازۆن، خۆی دەگەیەنێتە گوندی كابيۆمۆيرتۆ، لە ناوچەی سان ئەنياسيۆ دى ڤيلاسكۆ، کە دەکەوێتە ئەو بەشەی ئەمازۆن کە سەربە وڵاتی بۆلیڤیایە، بەڵام مۆڕالیس، بەهۆی چڕی دارستانەکەوە و زۆری دوکەڵ، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ پاسەوانەکانی ون دەبن و ڕێگەی گەڕانەوەیان لێتێکدەچێت.

,

دوای گەڕانەوەی، سەرۆکى بۆلیڤیا بە پێکەنینەوە، بە ڕۆژنامەنوسان وتووە: “دوێنی شەوە سەرکێشییەکی باشمان کرد، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ناو دارستانەکە ون بووین، بەڵام بە یارمەتی پاسەوانەکانم توانیمان ڕێگەی گەڕانەوە بدۆزینەوە”.

,

ڕوبەری دارستانى ئەمازۆن پێنج ملێۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بەگوێرەی مانگە دەستکردەکان، زیاتر لە 9 هەزار ئاگر لە چەند شوێنێکی ئەو دارستانە کەوتووەتەوە، نزیکەی سێ هەفتەیە، ئاگر لەو دارستانە کەوتوەتەوە، لە ئێستاشدا  وڵاتانی جێهان، سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن، کەوتنەوەی ئەو ئاگرەش بە مەترسییەکی گەورە دادەنێن.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل