fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی ئەمریکا  پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا

08:47 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ئاوارەکانیان تاوتوێ کرد.

.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 27ی ئابی 2019، پەیوەندییەکی تەلەفونی لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مایک پینس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان تاوتوێكردووە و جه‌ختيان له‌ به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێم  و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێم و عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر كردوه‌تەوە.

.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم جەختی لەوەکردووەتەوە، “هه‌رێم ئاماده‌يه‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌ ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكات و كارى ليژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراقى به‌ ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌م دا.”

.

لە بەرانبەردا مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، خۆشحاڵيى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكای بۆ باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشانداوە و جەختیكرد‌وەتەوە‌ كه‌ ئه‌مه‌ريكا له‌ هاوكارى و پشتگيريى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت.

.

هه‌روه‌ها وتوویەتی “هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ يارمه‌تيدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل