fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکی لیژنەی دارایی وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی ئاشکرادەکات

23:18 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا ڕاپۆرتی لیژنەکەیان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی تەواو دەبێت و لە هەفتەی دواتریشدا پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەم مانگەدا پڕۆژەیاساکە پەسەند دەکرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

،

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەهۆی کارەکانی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی زیاترە، بۆیە هێشتا ڕاپۆرتەکەمان تەواو نەبووە، بەڵام تاوەکو 8ی کانونی دووەم، واتە لە هەفتەی داهاتوودا ڕاپۆرتەکەمان لەسەر پڕۆژەکە تەواو دەکەین”.

،

وتیشی، لەدوای تەواوبوونی ڕاپۆرتەکان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت و لە هەفتەی چاوەڕاندەکرێت لە هەفتەی داهاتووتردا پڕۆژەیاساکە بخرێتە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

،

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ئەو مانگەی کە کارەکانی پەرلەمانی بۆ درێژکراوەتەوە، بە دڵنیاییەوە پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەند دەکرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

،

ڕۆژی 11ی کانونی یەکەمی 2019، پڕۆژەیاسای چاکسازی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرا و ڕۆژی دواتریش ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا، دواتریش ڕۆژی دووشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2019 لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە کرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل