fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ ناس کورد: بەشێک لەلایەنەکانى هاوپەیمانێتییەکە کاندیدیان نابێت بۆ هەڵبژاردن

10:33 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان ئاشکرایدەکات، بەشێک لە لایەنەکانی نێو هاوپەیمانێتییەکەیان کاندیدیان نابێت بۆ هەڵبژاردن.

.

ئەمڕۆ، شەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2019، عەبدولرەحمان مستەفا، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەیەکی دیکە و گرنگ لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان سەرجەم لایەنەکانی پێکهێنەری هاوپەیمانی کوردستانی لە کەرکوک ئەنجام بدرێت و لەو کۆبونەوەیەدا چەندین بڕیاری گرنگ بدرێت”.

.

وتیشى “تا ئێستا دروشم و لۆگۆی لیستەکە یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام لەم کۆبونەیەدا سەرجەم ئەو بابەتانە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت و جێگیر دەکرێت”.

.

سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی ئاشکرایکرد “هەموو حزبە سیاسییەکان ناتوانن بەشداربن بە دانانی کاندید لە لیستەکەدا، چونکە 26 لایەن بە هاوبەشی ئەو لیستەیان پێکهێناوە و ناکرێت هەموان کاندیان هەبێت، لە کۆبونەوەی داهاتوشدا بە تەواوەتی دیاریدەکەین کە چ لایەنێک کاندیدی لە چ پارێزگایەک نابێت”.

.

باسی لەوەشکرد، لەدوای ئەو کۆبونەوەیە، دەچنە کۆمسیۆن و ناوی هاوپەیمانێتییەکەیان تۆماردەکەن.

.

لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە 26 حزب و لایەنی سیاسی پێکهاتووە و مانگى ڕابردوو پێکهێنرا، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، لەپارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل