fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکی قوبرسی تورکی: ئەردۆگان ئۆپراسیۆنی کانیی خوێن ئەنجام دەدات نەک کانیی ئاشتی

21:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی قوبرسی تورکیا، هێرشەکەی تورکیا بە ئۆپراسیۆنی “خوێن” ناو دەبات و دژایەتیی خۆی بۆ ڕادەگەیەنێت.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تشرینى یەکەمى 2019، مستەفا ئەقینچی سەرۆکی قوبرسی تورکیا ڕایگەیاند: “زۆر نیگەرانین لەو دۆخەی لە باکوری سوریا هاتوەتە ئاراوە، پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن لە سوریا”.

,

مستەفا ئەقینچی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا کە ناوی “کانیی ئاشتی” لێنراوە، بە ئۆپراسیۆنی “کانیی خوێن” ناوبرد، ئەوەش بەرپرسانی تورکیای توڕە و نیگەران کردووە.

,

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی پێنج ڕۆژە سوپای تورکیا بە هاوکاری گروپە چەکدارە توندڕەوە سورییەکان، هێرشێکی داگیرکارییانەى بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، ئەوەش کاردانەوەی فراوانی هاوڵاتییانی زۆرینەی وڵاتانی لێکەوتوەتەوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل