fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

21:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ستایشی ڕۆڵی فەڕەنسای لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کرد، کونسوڵی گشتیی فەڕەنساش ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەرێم و بەغدا دەکات.

,

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی دیداری لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولى گشتیى نوێی فەڕەنسا لە هەولێر ستایشی سەرۆکى فەڕەنساى کرد لە پشتگیریکردنى هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى بۆ دەسپێکردنەوەى دیالۆگى هەولێر و بەغدا، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانى فەڕەنسا لەپێناو چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکانیش لە کوردستانى سوریا دەربڕى.

,

هاوکات کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم، سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ هاوکاری و یارمەتییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دووپات کردەوە، هەروەها تیشکى خستە سەر سەردانى چاوەڕوانکراوى ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان و ڕایگەیاند، سەرۆکى وڵاتەکەى سەردانى هەرێم و بەغدا دەکات.

,

هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر دۆخى ئەمنى، سیاسى و ئابوریى عێراق و جەختیان لە گرنگی هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرال بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامیگیرى بەتایبەتى لە ناوچە جێناکۆکەکان کردەوە.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر و لە بەرواری 10ی تەموزی 2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە پاریس و لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا كۆبووەوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل