Shadow Shadow

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕەتی دەکاتەوە قسەی لەسەر بنبڕکردنی ئیسلام لە زانکۆکەدا کردبێت

10:51 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دەڵێت قسەی لەسەر بنبڕکردنی ئیسلام لە زانکۆکەدا نەکردووە و ئەو دەنگۆیانەی لەوبارەوە بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی زانکۆکە ڕایگەیاندووە، بەنیازە بەشە ئاینییەکانی زانکۆی هەڵەبجە دابخات و ئامانجیەتی ئاینی ئیسلام لە زانکۆی هەڵەبجە بنبڕ بکات.

.

لەوبارەیەوە دانا عەبدوڵڵا کۆیی، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە و بێ ئاگایی خۆی دەربڕیوە.

.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ بڕیارێکی داخستنی بەشی بنەماکانی ئاین وهیچ بەشێکی دیکەی زانکۆکە لەئارادانیە و توویەتی کە موسڵمانێکی میانڕەوە و لە نەوەی بنەماڵەیەکی ئیسلام پەروەرە.

.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەمساڵی خوێندن کۆلێجێک و سێ بەشی دیکە لە زانکۆکەیان دەکەنەوە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل