Shadow Shadow

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەکارەکەى دوورخرایەوە [بەڵگە]

22:54 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بە فەرمانی وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە پۆستەکەی دورخرایەوە و یاریدەدەرەکەی وەک سەرۆکی زانکۆ دەستنیشانکرا، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت” پێویستە دادگاو داواکاری گشتی لەو بڕیارە بێدەنگ نەبن”.

.

بەگوێرەى نوسراوێک کە دەست (ناس کورد) کەوتووە، یوسف گۆران، وەزیری پێشووى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاریداوە بە دورخستنەوەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر، تەحسین عەبدولکەریم ئەمین لە پۆستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە وەکالەت لەسەر داوای خۆی و هەروەها دانانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دانا عەبدوڵا تاهیر وەکو سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە وەکالەت.

.

پێشتر تۆمەتێک ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کرا لەبارەی ساختەکردنی نمرەکانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ و دواتریش دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکە ئەنجامدا.

.

لە بەرامبەردا سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، راگەیەندراوێکى لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، دەستەی دەستپاکی راست و دروستی کەیسەکەی یەکلاکردووەتەوە و سەرۆکی زانکۆ شەرعیەتی مانەوەی لە پۆستەکەی نەما و دورخراوەتەوە، بەڵام وەزیری پێشوی خوێندنی باڵا (یوسف گۆران) بە شێوەیەکی نایاسایی لەبری رەوانەکردنی کەیسەکە بۆ دادگاو لێکۆڵینەوە لێی، لە پۆستەکەی بەخشیویەتی”.

.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە کە دۆسیەکە سەرەتا ئەو ئاشکرایکردووە، ئەم بڕیارەی وەزیری خوێندنی باڵا، “ئاماژەیە کە حیزب هەوڵ دەدات پیاوەکانی خۆی بپارێزێت”.

.

شەمسەدین، بەپێویستی زانیوە کە دادگا و داواکاری گشتی، دەستبەرداری ئەم کەیسە و کەیسەکانی تریش نەبێت، سزای سەرپێچیکاران بدات.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەکارەکەى دوورخرایەوە [بەڵگە]

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل