fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەرێم بۆ ناس کورد ڕەتیدەکاتەوە بیەوێت “هەڵبێت”

08:36 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ “تۆمەتی گەندەڵی” لەسەرە لە ھەوڵدایە کوردستان جێ بھێڵێت، لە بەرامبەردا سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت، بۆ کاروباری مافی مرۆڤ کوردستان جێدەهێڵێت و دواتر دەگەڕێتەوە.

,

شیرین ئەمین، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە: “سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان بە ھۆکاری خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی لەپێناو بەرژەوەندی تاکە کەسی، بەھەدەردانی سامانی گشتی و پێشیلکردنی فەرمانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگا لێکۆڵینەوەی لەسەرە”.

,

ئاماژەی بەوەشکردووە: “پاش ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر دۆسییەکە لەلایەن لیژنەیەکی پەرلەمانەوە، پەرلەمانی کوردستان دۆسییەکەی ئاراستەی دەستەی دەسپاکی کردووە و  لەئێستاشدا لە لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام پرسەکە ئەوەیە کە ئێستا سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەیەوێت هەرێم جێبهێڵێت”.

,

سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان جەختیشیکردووەتەوە، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتەوە ڕەزامەندی وەرگرتوە ھەرێمی کوردستان بەجێبھێڵێت و گەشت بکات بۆ جنێف، لە کاتێکدا ھەرکەسێک گومانی گەندەڵی لەسەربێت و دۆسییەکەی لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدا بێت، مافی گەشتکردنى نابێت تا لێکۆڵینەوەکەی بەکۆتادێت، ڕوونیشیکردووەتەوە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاگادارکردەوە کە ناوبراو لە ھەوڵدایە کوردستان بەجێبھێڵێت.

,

لەوبارەیەوە زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “من هیچ کارێکی نایاساییم نەکردووە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی کاری یاساییم کردووە ڕاپۆرتم لەسەر دەنوسن و دژایەتیم دەکەن”.

,

پترۆس ئەوەشى وت: “من کاری بەڕێوەبەرێکی گشتییم لە دەستەکە ڕاگرتوە، کە لەسەر پشکی یەکێتی بەڕێوەبەری دیوانە، بەهۆی ئەوەی ئەو کەسە بڕوانامەکەی لە زانستی کیمیادایە، بەڵام پێویستە بڕوانامەی کارگێڕی هەبێت، بۆیە لە بەرامبەر ئەوەدا ئەو تۆمەتانەم بۆ دروست دەکەن”.

,

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ جەختیکردەوە، بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی وتوە، با نوسراوێكی بۆ بکەن و تیایدا بنوسن، بەپێچەوانەی یاسا ئەو کەسە بگەڕێنەرەوە سەر کارەکەی، ئەوا ئەو کات دەیکات.

,

سەبارەت بەوەى بەنیازبێت لەسەر ئەو دۆسیەیە هەرێم جێبهێڵێت، زیا پترۆس هەر چەندە ڕەتینەکردەوە کە بەنیازە بچێتە دەرەوەی هەرێم، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد: “من بۆ کاروباری دەستەکە و بەشداریکردن لە سیمینارێکدا دەچم بۆ شاری جنێف لە سویسرا، نەک بمەوێ هەڵبێم و کوردستان جێبهێڵم، بەپێچەوانەوە هەر لێرە دەبم”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل