Shadow Shadow

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گرانکردنی عەریزە نووسینمان  نییە

09:30 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پرسی بەئەلکترۆنیکردنی مامەڵەی دادنووسەکان کۆدەبێتەوە و سەرۆکی ئەنجومەنەکەش  ئاماژە بەوە دەکات ئەوان دەسەڵاتى هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان نییە، بەڵام پێشنیاز دەکەن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هەڵوەشا ندنەوەی.

.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “یەکێک لە تەوەرە  گرنگەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 10ى ئەیلوولى 2019)ی ئەنجومەن تایبەت دەبێت بە پرسی بە ئەلکترۆنیکردنی مامەڵەی دادنووسەکان و سه‌رۆكی دادنووسی پارێزگاكه‌، سه‌رۆكی داواكاری گشتی و سەرۆکی دادگای ده‌ستپاكی له ‌سلێمانی و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژەکە بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراوون”.

.

وتیشی، کۆبوونەوەکەیان بەمەبەستی هەوڵدانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی حکومەت، چونکە بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر هاووڵاتیان دروستکردووە و دەکرێت حکومەت خۆی ئەو کارە بکات، یاخود بە زیادکردنی ئاشکرا بیدات بە کۆمپانیایەکی دیکە، کە بە هەرزانتر کارەکە بکات.

.

دەربارەی ئەوەی ئەنجومەنەکەیان دەتوانێت بڕیارەکە لە پارێزگای سلێمانی هەڵبوەشێنێتەوە، ئازاد محەمەد ئەمین، روونیکردەوە :”لەبەر ئەوەی بڕیارەکە لە ئەنجومەنی وەزیران دراوە و تەنها تایبەت نییە بە پارێزگایەک، ناتوانین هەڵیبوەشێنینەوە و جێبەجێی نەکەین، بەڵام پێشنیاز دەکەین و نوسراوێک دەدەینە حکومەت و پەرلەمان، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە”.

.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئەو پرسە بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و یاسای بۆ دەرنەکراوە لە پەرلەمان، بۆیە ئەگەر حکومەت خۆی بڕیارەکە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەوا لە رێگای پەرلەمانەوە دەکرێت، بڕیارەکە هەڵبوەشێندەرێتەوە و کاری پێنەکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل