fbpx
Shadow Shadow

سەرۆککۆمار داوا دەکات ڕوداوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا بکرێن

18:51 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆماری عێراق، داوای ئازادکردنی گیراوەکانی خۆپیشاندانەکان دەکات و ڕاشیگەیاند، خۆپیشاندان مافێکی دەستورییە و دەبێت ئەو کەسانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کردووە سزابدرێن و ڕاستییەکانیش بۆ خەڵکی عێراق ئاشکرابکرێن.

,

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی نوسینگەی سەرۆککۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ى تشرینی یەکەمى 2019 بەرهەم سالح، سەرۆککۆماری عێراق لەمیانەی پێشوازیکردنی لە عەلی رەفیعی، سەرۆکی شاندی ئەنجومەنی عێراق بۆ ئاشتی داکۆکیکردن ڕایگەیاندووە: “دەستور مافی خۆپیشاندان و مافە مەدەنییەکانی دیکەی بە عێراقییەکان بەخشیوە”.

,

سەرۆککۆماری لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەشکردووەتەوە: “دەبێت لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە تێوەگلاون لە دەستدرێژیکردنەسەر خۆپیشاندەران”.

,

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت ڕاستییەکان بە شێوەیەکی شەفاف بۆ ڕای گشتی و خەڵکی عێراق ئاشکرابکرێن لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە و بەزوترین کاتیش خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان لە زیندانەکانی هێزە ئەمنییەکان ئازاد بکرێن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل