fbpx
Shadow Shadow

سەرۆککۆمارى عێراق پرۆژەیەک بۆ خەڵاتکردنى داهێنەرەکانى عێراق دەنێرێتە پەرلەمان

17:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى عێراق بڕیاریدا بە ناردنى پرۆژەیاسای خەڵاتى دەوڵەت بۆ داهێنان، ئەو خەڵاتەش ساڵانە پێشکەش دەکرێت کە خەڵاتێکى مادى و مەعنەوی دەبێت.

.

عەلى شوکرى، سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، ڕایگەیاندووە: “سەرۆکایەتى پرۆژەیاسایەکى ئامادەکردووە بەناوى (خەڵاتى دەوڵەت بۆ داهێنان)، کە لەڕێی ئەو پرۆژەیەوە ساڵانە خەڵات دەدرێت بە داهێنەرەکان”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، خەڵاتەکان تایبەت دەبن بە بوارەکانى (ڕۆشنبیرى، ڕۆژنامەوانى، ڕاگەیاندن، زانست، مرۆیی و وەرزش).

.

سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، ڕاشیگەیاندووە، خەڵاتەکان مادى و مەعنەوی دەبن، وەک نرخاندنێک بۆ داهێنانەکان، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراقیش فەرمانى کردووە پرۆژەیاساکە بنێردرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەى تاووتوێ بکرێت و پەسەند بکرێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل