fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح و مایک پێنس: توندووتیژى رەتدەکەینەوە وپارێزگاری لە جوڵەی ئاشتیانەی جەماوەری دەکەین

09:04 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق ئەنجامدا و تیایدا تاوتوێى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکان و داواکارى خۆپیشاندەران کردەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر رەتکردنەوەى توندوتیژى بەرامبەر بە خۆپیشاندەران کردەوە.

.

لە راگەیەندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆککۆمارى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە “لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە بەگشتی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەروەها رێگە چارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی عێراق و ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، كە دەبێتە مایەیی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ ئارامی عێراق و ئەو داواكارییانەی كە عێراقییەكان هەیانە بە ئاڕاستەی چاكسازی و چەسپاندنی ئاشتی و ڕەتكردنەوەی توندوتیژی دووپاتکردەوە، ھەروەھا ئاماژەشی كرد بە گرنگی رێزگرتن و پارێزگاریكردن لە ویستی عێراقییەكان و بژاردەكانیان كە دوور بێَت لە هەر دەست تێوەردانێكی دەرەكی”.

.

راگەیەندراوەکەى سەرۆکۆمار ئاماژە بەوە دەکات، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆك كۆمار سوربوونی خۆی دووپاتكردەوە لەسەر چارەسەركردنی دۆخی ئێستا كە وەڵامدانەوەیەك بێت بۆ بریاری نیشتمانی عێراقی بەدوور لە هەر دەستوەردانێكی دەرەكی بە شێوەیەكی ئاشتیانە كە تیایدا پارێزگاری لە ئاسایش و خوێنی گەلی عێراق بكات و یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزراگرتنی دەسەڵاتی یاسا و دەوڵەت و پاریزگاریش لە مافی را دەربرین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە بكات، هەروەك رێگریش بكات لە هەر هەولێك بۆ دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵات و شێواندنی باری ئەمنییەكەی.

.

ئەوەش روونکراوەتەوە، سەرۆك كۆمار تەئكیدی كردەوە لەسەر پێویستی ڕەتكردنەوەی توندوتیژی و پارێزگاریكردن لە جوڵەی ئاشتیانەی جەماوەری و رەچاوكردنی مافی رۆڵەكانی نیشتمان لە دەربرینی بیروراو داواكارییەكانیان كە لەگەڵ دەوڵەتێكی دیموكراتی دێتەوە، هەروەها دووپاتیشی كردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان بۆ ئەوەی ئەركی نیشتمانی خۆیان راپەرێنن لە پارێزگاریكردنی گیانی هاووڵاتیان و دامەزراوەكان و رێگریكردن لە هەر سەرپێچی و لادانێك كە دەكرێتە سەر هاووڵاتیان و ئاسایشی گشتی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل