fbpx
Shadow Shadow

سەرۆککۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکانى دوێنێ شەوى بەغدا بڵاوکردەوە

16:47 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکانى دوێنێ شەوى شارى بەغدا بڵاوکردەوە و جگە لە ئیدانەکردنى بەکارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران داواى کرد “رێز لە سروشتى ئاشتییانەى خۆپیشاندانەکان، بگیرێت”.

.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد “ئەوەى شەوى رابردوو روویدا تاوانە و لەلایەن چەند گروپێکى دەرەوەى یاسا ئەنجامدراوە”.

.

شەوى ڕابردوو ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو بۆ ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى سنک کرد لە بەغدا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون.

.

دواى نزیکەى سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوى هێرشکردنە سەر گۆڕەپانى سنک لە بەغدا دەستپێکردووە.

.

خالید محەنا وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لە ڕووداوى تەقەکردن لە دەوروبەرى ناوچەى سنک ل بەغدا، کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون.

.

وتیشى “هێزە ئەمنییەکان چواردەورى شوێنەکەیان گرتووە و بەدواى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە تەقەیان کردووە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل