fbpx
Shadow Shadow

سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا دەبێتە ڕاستى؟

سەرۆکى کۆنگرێسى ئەمریکا داوا دەکات پاڵپشتى لە کوردانى ڕۆژئاوا بکرێت

22:07 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كان له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كۆمارییه‌كان ودیموكراته‌كان كۆكن له‌سه‌ر سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا به‌رامبه‌ر به‌ لەشکرکێشییەکانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان.

.

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكییه‌كان له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت: “هه‌ر ئێستا قسه‌م له‌گه‌ڵ بیلۆسی، سه‌رۆكی‌ كۆنگرێس كرد سه‌باره‌ت به‌ له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر سوریا”.

.

ده‌شڵێت: “سه‌رۆكی‌ كۆنگرێس پشتیوانی‌ هه‌ردوو حیزبی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌هێرشەکانی توركیا، ئه‌و پێیوایه‌ پێویسته‌ پاڵپشتی له‌ هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان بكه‌ین”.

.

جەختیلەوەشکردەوە، سه‌رۆكی كۆنگرێس ترسی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێكخراوی‌ داعش هه‌یه‌.

.

ئەم لە کاتێکدایە کە پێشتر وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبو، ته‌واوی‌ سزاكان بۆ سه‌ر توركیا ئاماده‌ن و ته‌نها چاوه‌ڕوانی گڵۆپی سه‌وزی تره‌مپ ده‌كه‌ن.

.

ئەمڕۆش ماڵپەری بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ لەسەر داوای دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لەدوای گفتوگۆکانی بەرپرسانی واشنتن سەبارەت بە ڕەفتارە وەحشیگەرانەکانی تورکیا لە سوریا، شەپۆلێک سزای قورس بەسەر تورکیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیادا دەسەپێندرێن و هەر ئەمڕۆ سزاکان، ڕادەگەیەندرێن”.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل