fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"گەیشتنى ڤایرۆسەکە ئاکامى خراپى بۆتان دەبێت"

سەرۆکى کۆریاى باکور لەبارەى کۆرۆناوە هەڕەشە لە بەرپرسانى وڵاتەکەى دەکات

11:04 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکى کۆریاى باکور هەڕەشەى ئەوە لەبەرپرسانى باڵاى وڵاتەکەى و حزبەکەى دەکات، کە ئەگەر ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوڵاتەکەى بڵاوبێتەوە و لەژێر کۆنترۆڵ دەربچێت ئەوا ئاکامى خراپى بۆ سەر ئەوان دەبێت.

.

بەگوێرەى میدیا فەرمییەکانى ئەو وڵاتە ، لەمیانى کۆنگرەى حزبى کرێکارانى دەسەڵاتدارى کۆریادا کیم جۆنگ ئون وتویەتى “بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە ئەرکێکى یەکلاکەرەوەیە بۆ بەرگریکردن لەخەڵک و ئەوەش پێویستى بەماندوبون و توندوتۆڵى هەیە”.

.

وتوشییەتى “گەر ئەو پەتایە بێتە ناو وڵاتەوە و لەژێر کۆنترۆڵ دەربچێت ئەوا بۆ بەرپرسانى باڵا ئاکامێکى زۆر خراپى دەبێت”.

.

هاوکات میدیاکانى کۆریا بڵاویانکردووەتەوە، دوو بەرپرسى باڵاى ئەو وڵاتە لەکارەکانیان دورخراوەتەوە و چەند ڕێکخستنێکى ئەو حزبەش هەڵوەشاوەتەوە بەگومانى بوونى گەندەڵى لەچەند کارێکیاندا کەدەبنە هەڕەشە بۆ لاوازکردنى کارى خۆپارێزى لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە.

.

دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کۆریا باکوور لەڕووى دیپلۆماسییەوە لەوڵاتان دابڕاوە و کەرتى تەندروستییەکەشى کێشە و کەموڕى زۆرى تێدایە. ئە وڵاتە سنورەکانى داخستووە بەتایبەت دواى ئەوەى بەبەربڵاوى ڤایرۆسەکە لەکۆریاى باشور و چین بڵاوبویەوە.

.

کیم جۆنگ ئون ڕۆژى هەینى سەرپەرشتى مانۆڕێکى سەربازى سوپاى کۆریاى باکورى کرد، لە دەرکەوتنێکى دەگمەنى سەرۆکى ئەو وڵاتە، لەکاتێکدا ڕێوشوێنى توند بۆ رێگرى لەگەیشتنى ڤایرۆسەکە بەو وڵاتە گیراوەتە بەر، بەتایبەتى کە لەوڵاتانى دراوسێی کۆریاى باکور ڤایرۆسەکە بڵاوبووەتەوە.

.

کۆریاى باکور تا ئێستا تۆمارکردنى هیچ حاڵەتێکى توشبوونى بەو ڤایرۆسە تۆمارنەکردووە، ئاژانسى فەرمى ئەو وڵاتەش دەڵێت هەر کەسێک دەرکەوت کە توشى ڤایرۆسەکە بووە، بۆ ماوەى مانگێکى تەواو لەشوێنى تایبەت دەهێڵرێتەوە و ڕێگەنادرێت تێکەڵى خەڵک بن.

.

کیم جۆنگ ئون بڕیاریداوە بە داخستنى سەرجەم سنورە وش;انى و ئاسمانییەکان و توندکردنى رێکارە تەندروستییەکان، لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان بۆ ڕێگرى لە گەیشتنى ڤایرۆسەکە بە وڵاتەکەى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل