Shadow Shadow

سەرۆکى ڕوسیا ئیدانەى هەوڵەکانى ئەمریکا دەکات بۆ دوورخستنەوەى هواوى لە بازاڕەکانى جیهان

16:25 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى ڕوسیا ئیدانەى هەوڵەکانى ئەمریکاى کرد بۆ دوورخستنەوەى هواوى لە بازاڕەکانى جیهان بە تۆمەتى سیخوڕیکردن، بەپێویستیشى زانى چاو بە ڕۆڵى دۆلارى ئەمریکیدا بخشێندرێتەوە.

.

فلادیمیر پۆتن، سەرۆکى ڕوسیا دژایەتى خۆى بۆ بڕیارى هەوڵەکانى ئەمریکا دەربڕى کە بە نیازن کۆمپانیاى هواوى لە بازاڕەکانى جیهان دووربخەنەوە بە تۆمەتى سیخوڕیکردن، ئاماژەى بەوەشکرد: “پێویستە چاو بە ڕۆڵى دۆلارى ئەمریکیدا بخشێنینەوە لەبارەى کاریگەرییەکانى لەسەر بازاڕەکانى جیهان، چونکە گۆڕانکارى گەورە ڕویانداوە لە سیستمى دارایی جیهاندا”.

.

پۆتن باسیلەوەشکرد، ئەوەى دەبیندرێت ئەو خۆسەپاندنەى ئەمریکا بەسەر وڵاتانى دیکەدا واتاى جەنگى ئابورى و جەنگێکى ڕاستەقینەیە لەگەڵ وڵاتان.

.

ئەم وتانەى سەرۆکى ڕوسیا پاش ئەوەهات کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا سەرۆکى چین و ڕوسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، دژى سزاکانى ئەمریکان لەسەر ئێران و داوایان لە ئێران و وڵاتانى نێو ڕێککەوتنى ئەتۆمى کردووە کە پابەندى ڕێککەوتنەکەیان بن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل