fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان سەردانی هۆڵەندای کردووە.. بۆچی کەرەنتینە نەکرا؟

18:52 دوو شه‌ممه‌ 16 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرۆکى پەرلەمان سەردانی وڵاتی هۆڵەندای کردووە و دوای گەرانەوەى لە فڕۆکەخانەى هەولێر چاوەڕێی تیمە پزیشکییەکانی کردووە بۆ ئەوەى پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ بکەن.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئازاری 2020، لە ڕونکردنەوەیەکی سکرتێری ڕۆژنامەوانیدا ڕێواز فایەقدا هاتووە، “لە دوای پێنج کاتژمێر ئەنجامی پشکنینەکە نێگەتیڤ دەرچووە و بەهیچ شێوەیەک بەڕێزیان ئەنجامدانی ڕێوشوێنە تەندروستیەکانیان ڕەت نەکردووەتەوە.”

.

دەشڵێت، “بەڵکو سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە وەك پابەند بوون بەڕێنمایە تەندروستیەكان ماوەی دیاریکراوی کەرەنتینەکە لەماڵەكەی خۆی تەواو دەكات،و ئەمەش لەڕووی پزیشکیەوە ڕێپێدراوە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە کە “هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە بەڕێز د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان،لەکاتی گەڕانەوەی لەدەرەوەی وڵات،ڕازی نەبووە ڕێوشوێنی پزیشکی بڕیارلێدراوی بۆ ئەنجام بدرێت،جگە لەوەی سەر لەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارانە ڕەتدەکەینەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل