fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان: وشەى ڕێکەوت بۆ هیچ دامەزراوەیەک گشتاندنی پێ ناکرێت

10:41 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، وشەی “ڕێکەوت” تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنوری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێ ناکرێت.

.

دوێنێ یەکشەممە 29ى ئەیلولى 2019، پەرلەمانى کوردستان پەیڕەى ناوخۆى هەموارکردەوە و وشەى “بەروارى” گۆڕى بۆ “ڕێکەوت”، ئەوەش مشتومڕ و کاردانەوەى زۆرى لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

.

رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند “لە ناو پێشنیازی هەمواری پەیڕەو وشەی (بەروار) دانرابوو کە پەسەندکراوی (ئەکادیمیای کوردی)بووە کە ئەمانیش درێژە پێدەری (کۆڕی زانیاری کورد) ن، لەسەر ئەو بنەمایە حکومەتی هەرێمی کوردستان وشەی (بەروار ) بەکاردەهێنێت و بەردەوامیشن”.

.
وتیشى “هەرکات سێ پەرلەمانتار یان زیاتر پێشنیازێک دەکەن دەخرێتە دەنگدان، گۆڕینی وشەکەش نزیکەی پێنج پەرلەمانتار پێشنیازی کردبوو، سەرۆک ناچارە بیخاتە دەنگدان، کە دەنگی هێنا دەبێت لە ناو هەموو پەیڕەوەکە بۆ دروستکردنی یەکگرتویی لە زاراوەکان لە هەر شوێنێک وشەی بەروار هەبوو بکرێتە ڕێکەوت”.

.
بەوتەى سەرۆکى پەرلەمان، مەرج نیە هەمو بژاردەیەک کە دەنگ دەهێنێت باشترین بژاردە بێت بەڵام کە دەنگی زۆرینەی هێنا ئیتر وەک ئیرادەی زۆرینە دەچەسپێت .

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل