fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى هەرێم و پەرلەمان کۆبوونەوە.. “ئامادەکاری بکرێت بۆ نوسینەوەى دەستورێکی سەردەمیانە”

15:18 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە و بە پێویستیان زانى هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ دروستكردنی هەماهەنگى زیاتر لەنێوانیاندا کۆبنەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى پەرلەمان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،‌ 15ی ئەیلولی 2019، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کۆبونەتەوە و تاووتوێی چه‌ند پرسێكی سیاسی و یاساییی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستانیان کردووە.

سەرۆکى هەرێم و پەرلەمان کۆبوونەوە.. "ئامادەکاری بکرێت بۆ نوسینەوەى دەستورێکی سەردەمیانە"

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كاریی بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی سه‌رده‌میانه‌ بکرێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بوونی كۆده‌نگیی نیشتیمانی و رێزگرتن له‌ مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پته‌وكردنى هەماهەنگى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دووپات کراوەتەوە ‌بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگى هه‌رێم و عێراق به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ماف و شایستانه‌ى كه‌ ده‌ستووری ساڵی 2005 به‌هه‌رێمی كوردستانی داوه.

.

ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌باره‌ی پرسی چاكسازی هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌رخستنی رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ بێنه‌ سه‌ر رێگاى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل