fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان لەکۆبوونەوەدایە

11:45 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسییەکانى هەرێم لەکۆبوونەوەدایە، بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک.

.

بەشداربووانى کۆبوونەوەکە بریتین لە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمی کوردستان، کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری یەکێتى، عومەرى سەید عەلى، ڕێکخەرى گشتى گۆڕان، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو، عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى، جەعفەر شێخ مستەفا جێگرى سەرۆکى هەرێم، مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێم، عەبدوڵا حاجى مەحمود نوێنەرى سۆسیالیست، ڕۆژ نورى شاوەیس و جەعفەر ئیمنیکى نوێنەرانى پارتى.

.سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان لەکۆبوونەوەدایە

دڵشاد شەهاب، راوێژكاری سەرۆكی هەرێم بە میدیاى فەرمى پارتى ڕاگەیاندووە، مەبەست لەکۆبوونەوەکە تاوتوێكردنی ئەو پرسانەیە، كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە هەن، لەگەڵ پەیوەندییەكانی هەرێم حكومەتی عێراق و و وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندییە ناوخۆییەكان.

.

وتیشى “چاوەڕوان دەكەین كۆبوونەوەیەكی گرنگ و باش بێت”.

.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانى لایەنە سیاسییەکان.

سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان لەکۆبوونەوەدایە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل