fbpx
Shadow Shadow

"داوا لە هاوپەیمانان دەکەین بە هەمان گوڕ و تینی جارانه‌وه‌ بەردەوام بێت"

سەرۆکى هەرێم: دڵنیاین داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە

11:32 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پاش هێرشەکانى داعش و شەهیدبوونى سێ پێشمەرگە لە سنورى خانەقین، سەرۆکى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دڵنیاین ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە خەریكی خۆڕێكخستنەوە و قۆستنەوەی بارودۆخەكەن بۆ فروانكردنی كارە تیرۆریستییەكانیان”.

,

نێچیرڤا بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە خانەقین دەڵێت: “پەلاماری داعش بۆ سەر لیوایەكی پێشمەرگەی كوردستان لە خانەقین، دوابەدوای زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستیی یەك لە دوایەكی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركوك و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە داعش كۆتایی نەهاتوە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دووژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە”.

,

سەرۆکى هەرێم ئاماژەى بەوشکردووە: “ئێمە لەكاتێكدا سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی ئەو شەهیدە نەمرانە دەنێرین كە لە تێكشكاندنی پەلامارەكەی داعشدا گیانیان سپارد و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكانمان دەخوازین و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەكانمان دەكەین، هاوڵاتییانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە هێزی پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكانی دیكەی كوردستان وەك هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوە و تێكشكاندنی هەر جوڵەیەكی تیرۆریستان و پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان لە هەر مەترسییەك”.

,

بە جه‌ختکردنەوەوە نێچیرڤان بارزانى باسیلەوەشکردووە: “داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان، دڵنیاین ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە خەریكی خۆڕێكخستنەوە و قۆستنەوەی بارودۆخەكەن بۆ فروانكردنی كارە تیرۆریستییەكانیان، بۆیەش پێویستە هاوپەیمانیی دژە داعش بە هەمان گوڕ و تینی جارانه‌وه‌ بەردەوام بێت و رێگە نەدرێت تیرۆریستان بارودۆخی نالەباری عێراق و ناوچەكە بقۆزنەوە، هەوڵەكانیش چڕ بكرێنەوە بۆ هەرچی زووتر كۆتاییهێنان بە هەلومەرجی شێواوی عێراق و گێڕانەوەی سەقامگیری”.

,

بەهۆى هێرشێکى چەکدارانى داعشەوە بۆ سەر گوندى دەکە لە سنورى ڕۆژئاواى خانەقین، سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دووانى دیکەش بریندار بوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل