fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستانى دەستنیشان دەکرێت ..چەند ناوێک پێشنیارکراوە

10:28 سێ شه‌ممه‌ 01 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 1ى تشرینى یەکەمى 2019)  لایەنە سیاسییەکانی هەرێمى کوردستان بۆ دیاریکردنی سەرۆک و لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانی لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان کۆدەبنەوە و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش دەڵێت “چەند ناوێک بۆ سەرۆکی لیستەکە پاڵێوراوون”.

.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :” کاتژمێر 11:00ی ئەمڕۆ (سێشەممە) سەرجەم لایەنە بەشداربووەكان لە هاوپەیمانی کوردستانی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆدەبینەوە”.

.

وتیشی، چەند ناوێک بۆ سەرۆکی لیستەکە پاڵێوراوون و لە کۆبوونەوەکەدا  کەسێک یەکلایی دەکەنەوە، هەروەها لۆگۆی هاپەیمانێتییەکە دیارى دەکەن.

.

سەرەتای ئەم هەفەتەیە لایەنە سیاسییەکان، جگە لە نەوەی نوێ لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکەن، کە بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020 ئەنجامبدرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل