fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى فلیپین داوا دەکات تەقە لەو بەرپرسانە بکرێت کە داواى بەرتیل دەکەن

20:04 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

رۆژنامەى (مانیلا بولیتن) ئاشکراى کرد “رۆدریگۆ دوتیرتى، سەرۆکى فلیپین رێگەى بە هاووڵاتیانى وڵاتەکەیداوە تەقە لەو بەرپرسانە بکەن کە داواى پێدانى بەرتیل دەکەن، بەڵام برینداریان بکەن نەک بیانکوژن”.

.

بەگوێرەى رۆژنامەکە، سەرۆک دوتیرتى پێشنیارى بۆ هاووڵاتییانى کردووە تەقە لە قاچى ئەو بەرپرسە گەندەڵانە بکەن و فیشەک نەنێن بە سنگ و سەریان، بۆ ئەوەى دواتر بەو هۆیەوە رووبەڕووى بەندکردن نەبنەوە.

.

رۆژنامەى ناوبراو روونیدەکاتەوە، دوێنێ (پێنجشەممە) سەرۆکى فلیپین رایگەیاندووە “ئەگەر باج و گومرگت بەخشى و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرپرسە گەمژانە داواى پێدانى بەرتیلیان کرد، بکێشن بە دەموچاویاندا، هەروەها ئەگەر چەکیشتان پێ بوو ئەوا دەتوانن فیشەک بنێن بە قاچیانەوە، بەڵام مەیانکوژن بۆ ئەوەى رووبەڕووى سزا و زیندانیکردن نەبنەوە”.

.

رۆدریگۆ دوتیرتى، سەرۆکى فلیپین کە خودى خۆى دانى بەوەدا ناوە چەند جارێک تەقەى لە بازرگانانى ماددەى هۆشبەر کردووە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە گەندەڵى بەشێوەیەکى بەرفراوان لە وڵاتەکەیدا بڵاوبۆتەوە.

.

دوتیرتى داواى لە هاووڵاتیانى وڵاتەکەى کرد مافەکانى خۆیان بپارێزن و لە هەر شوێنێک ئەو دیاردەیەیان بینى لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار بکەنەوە.

.

رۆدریگۆ دوتیرتى، لە مانگى ئایارى 2016 بە سەرۆکى فلیپین هەڵبژێردرا، یەکێکە لەو سەرۆکانەى کە داواى ئەوە دەکات رێوشوێنى توند بگیرێتە بەر بەرامبەر تاوانباران و بازرگانانى ماددەى هۆشبەر.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل