fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى سیلڤادۆر لە نیویۆرک جیاواز وتاری دا.. “سیڵفیەکەم زیاتر لە وتارەکەم خەڵک دەیبینێت”

16:26 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

سەرۆکی سیلڤادۆر لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لەبەردەم سەرکردەکانی جیهان لە نەتەوە یەکگرتووەکان سێڵفییەکی گرت و ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.

.

ڕۆژی پێنجشەممە، 28ی ئەیلولی 2019، لە میانەی 74ەمەین خولی کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، نەجیب ئەبوکیلە، سه‌رۆك کۆماری سه‌لڤادۆر وتارێکی لە بەردەم سەرکردەکانی جیهان پێشکەش کرد و بە ئەنجامدانی ڕەفتارێکی سەیر کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد.

سەرۆکى سیلڤادۆر لە نیویۆرک جیاواز وتاری دا.. "سیڵفیەکەم زیاتر لە وتارەکەم خەڵک دەیبینێت"

نەجیب ئەبوکیلە له‌ دوای ئه‌وه‌ی کە چووە سه‌ر سته‌یجی وتاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، موبایلە ئایفۆنە 11ەکەى دەرهێنا و سێڵفییه‌كی گرت و وتی “لە ئێستادا من دڵنیام کە ئەم سیڵفیەم زیاتر لە وتارەکەم و وتەکانم خەڵک دەیبینێت و گرنگی پێدەدات”.

.

ئەبوکیلە لە وتارەکەیەدا ڕایگەیاند: “داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كەم كه‌ كۆتایی به‌و خه‌رجییه‌ زۆره‌ بهێنێت بۆ بانگهێشتکردنی ئەو هەموو سەرکردەیە بۆ نیویۆرک چونکە پێویستی بە هەموو خەرجیە ناکات”.

ئەبوکیلە باسی لەوە کرد “پێویستە نەتەوە یەکگرتووکان له‌ جياتى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ببه‌ستێت و ئەو هه‌موو سه‌ركرده‌یەی جیهان بانگهێشتی نیویۆرك بکات، ئێستا كه‌ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیایه‌، باشتره‌ هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ سكایپ وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، ئه‌وكات خه‌ڵكیش زیاتر بینه‌ری ده‌بێت له‌وه‌ی ئێستا”.

.

سەرۆکی سیلڤادۆر ئاماژەی بەوەشدا “لە ئێستدا لە سیلڤادۆر لە منداڵێکەوە تاوەکو کەسە بەتەمەنەکانیشمان لەڕێگای مۆبایلەکانیان و تەکنەلۆجیاوە سەرجەم کارەکانیان بەڕێوەدەبەن و ئەوەش کارئاسانی زۆریکردوە، بۆیە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکانیش فێری ئەو مۆدێلە بێت”.

.

ئەوەی جێگای تێڕامان بوو، ئەبوکیلە لە سەرەتای وتارەکەیدا، ژن و کچ و منداڵەکەى بە سەرکردەکانی جیهان ناساند کە بردبوونیە ناو هۆڵەکەوە.

.

نەجیب ئەبوکیلە تەمەنی 38 ساڵە و لە 24ی شوباتی 2019ەوە بووەتە سەرۆکی سیلڤادۆر و بە ڕەگەز فەڵەستینییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل