fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى تۆڕی هەڵۆ سیخوڕییەکان شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی دیاری دەکات

12:40 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى تۆڕی هەڵۆ سیخوڕییەکانی سەر بە وەزارەتى ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکى ڕێکخراوی داعش لە سوریایە و توشی شەلەلیش بووە.

ئەبوعەلی بەسری، سەرۆکى تۆڕی هەڵۆ سیخوڕییەکان بە ڕۆنامەی سەباحی وتووە، “لەدوای کوژرانی زۆربەى سەرکردەکانی داعش لە شەڕی نهێنیدا و شکستی سەربازیی لە سوریا و عێراق، لەئێستادا ئەبوبەکر بەغدادی لە مەترسییەکی گەورەدایە.”

.

زیاتر بخوێنەوە.. شارەزایەک باس لە شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی دەکات، نە لە عێراقە نە لە سوریا

.

وتیشی،”بەغدادی دەیەوێت عێراق بکاتە یەک ویلایەتی ئەمنی و وەک مەفرەزەى ئەمنی تێیدا بسوڕێتەوە نەک وەک مەفرەزەى سەربازیی.”

ڕاشیگەیاند، “بەغدادی هێشتا لایەنگرێکی زۆری هەیە و شوێنکەوتوانی لە ڕەگەزە جیاوازەکان گوێڕایەڵی دەکەن.”

.

زیاتر بخوێنەوە..  ئەبوبەكر بەغدادی دەركەوتەوە

زیاتر بخوێنەوە.. بۆچی بەغدادی دواهەمین ڤیدیۆی دەركەوتنی لەژێر زەمینێكدا وێنە گرت؟

٣٠ی نیسانی 2019، دامەزراوەی “فورقان” كە میدیای فەرمی ڕێكخراوی داعشە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی ڕێكخراوی داعشی بڵاوكردەوە.

ئەوە دووەمین جارە تۆماری ڤیدیۆیی ئەبوبەكر بەغدادی بوو لە دوای ساڵی 2014 و دەركەوتنی لە یەكەم تۆماری ڤیدیۆییدا لە مزگەوتێكی شاری موسڵ ئیتر بەهیچ شێوەیەك دەرنەكەوتەوە تا شەوی ڕابردوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل