fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکوەزیرانی کوەیت دەستی لەکارکێشایەوە

16:31 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی کوەیت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ئەمیری وڵاتەکەی کرد، لە نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەیدا دەڵێت، “دەسەڵاتی خاوەن کۆمپانیاکان زۆر بەهێزترن لە دادوەری”.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2019، جابر موبارەک، سەرۆکوەزیرانی کوەیت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەباح ئەحمەد سەباح ئەمیری کوەیت کرد، تاریق مەزرم، وتەبێژی فەرمی حکومەت دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەى ڕاگەیاند.

.

دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆکوەزیرانى کوەیت لەدوای ئەوە دێت، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەردوو وەزیری کار و کاروباری دانیشتوان لە حکومەتی کوەیت دەستییانلەکارکێشایەوە.

.

لە وتەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا، جەنان بوشەهری، وەزیری کاروباری دانیشتوان ڕایگەیاند: “دەمەوێت لەپێش چاوی هەموو میدیاکاندا بڵێم، بەداخەوە دەسەڵاتی خاوەن کۆمپانیاکان زۆر بەهێزترە لە دادوەری، بۆیە ناتوانم بەوشێوەیە لەکارەکەم بەردوام بم و دەستلەکاردەکێشمەوە”.

.

لە هەفتەی ڕابردووشدا بەهۆی بوونی “گەندەڵی و شەفاف نەبوونی داهاتی حکومەت و قۆرخکاری بازاڕەوە” خۆپیشاندان لە پایتەختی کوەیت بەڕێوەچو، کە تیایدا خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوەیی کوەیتیان دەکرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل