fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی وڵاتێک و ژنەکەی و سەرۆکی وڵاتێکی دیکەدا خرانە کەرەنتینەوە

23:39 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

جەستن تورۆدۆ، سەرۆك وەزيرانى كەنەداو ژنەكەى خرانە كەرەنتيەنەوە ئەوەش بەگومانى ئەوەى توشبوى كۆرۆنا بن و جاير بۆلسۆنارۆ، سەرۆكى بەڕزايليش بەهەمان گومان لە كەرەنتيندايە.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا حكومەتى كەنەدى بڵاويكردوەتەوە، جەستن تورۆدۆ بڕياريداوە خۆى و ژنەكەشى لە ماڵەكەى خۆياندا كەرەنتين بكرێن، ئەوەش دواى ئەوەى ژنەكەى تاى بەرزبوەتەوە.

،

رونيشكراوەتەوە، تائێستا تورۆدۆ هيچ نيشانەيەكى تاى پێوە نييە و لەماڵەكەى خۆيدا كارەكانى ڕايى دەكات، بەڵام كۆبونەوەكانى ڕۆژانى پێنجشەممە و هەينى لەگەڵ سەرۆكى كەرتەكاندا هەڵوەشاندوەتەوە.

،

لەلايەكى ترەوە، دەزگاكانى ڕاگەياندنى بەڕازيل بڵاويانكردوەتەوە كە “جاير بۆلسۆنارۆ” سەرۆكى ئەو وڵاتە خراوەتە جياكەرەوەى تەندروستيەوە ئەوەش بۆ زانينى ئەوەى ئايا توشبوى كۆرۆنايە ياخود نا.

،

رونيشكراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوە دێت كە لەم هەفتەيەكدا بۆلسۆنارۆ لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بوە، هەروەها لەو سەردانەيدا چاوى بە دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكاش كەوتوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل