fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکوەزیرانى هەرێم: هیچ گۆڕانکارییەک لە عێراق لە دەرەوەی رێکارە دەستوریی و یاساییەکان پەسەند ناکەین

17:12 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مەسرور بارزانى ڕایدەگەیەنێت، تێکچوونی بارودۆخی عیراق، لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتیی نییە، دەشڵێت، پشیتوانى لە عەبدولمەهدى دەکەن.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 30 تشرینى یەکەمى 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى کۆبوونەوەکەش: “لە سەرەتای کۆبووەنەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە ڕوداوی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە و وتویەتى، ڕاستە کوشتنی بەغدادی زۆر گرنگ بو، بەڵام ئەمە کۆتایی داعش و تیرۆر نییە، بەڵکو هێشتا داعش مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر دانیشتوانی زۆر ناوچەی عێراق، وتیشی، ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە تێکشکێندرا کە بوە هۆی دەستپێکی داڕمانی داعشیش لە سوریا لەسەر دەستی کورد”.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، تیشکی خستۆتەسەر دوا پێشهاتەکانی عێراق و رایگەیاندووە: “تێکچوونی بارودۆخی عیراق، لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتیی نییە، ئێمە لەگەڵ داوای ڕەوا و ئاشتییخوازانەی خۆپیشاندەرانین، بەڵام دژی بەکارهێنانی توندووتیژین له هەر لایەکەوە بێت، پشتگیرییش لە سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەهدی دەکەین بۆ ئەنجامدانی چاکسازییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان”.

,

مەسرور بارزانى ئەوەشى خستوەتەڕو: “هیچ گۆڕانکارییەکیش لە دەرەوەی رێکارە دەستوریی و یاساییەکان پەسەند ناکەین و دژی هەر هەوڵێکیشین بۆ کەمکردنەوە و دەستکاریکردنی دەسەڵات و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق، رێگەش نادەین هیچ گۆڕانکارییەک لە دەستوری عێراق ڕوبدات کە دژی ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان بێت، داواش لە هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین کە یەکڕیز و یەکدەنگ بن بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستورییەکانمان”.

,

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیراندا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆى هەرێم، ڕاپۆرتێکی دەربارەی پلانی فریاکەوتنی مرۆیی بۆ پێشوازیکردن لە شەپۆڵی تازەی پەنابەرانی سوریا بۆ هەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان خستۆتەڕو، ئەنجومەنی وەزیرانیش پێشنیاری وەزیری ناوخۆی پەسەند کردووە بۆ دروستکردنی سندوقێکی هەمیشەیی فریاکەوتنی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان بۆ هاندانی حکومەتی فیدراڵی و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و لایەنە کۆمەک بەخش و رێکخراوە مرۆییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ناوخۆ و دەرەوە بۆ بەشداریکردن لە و سندوقە، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل