ناس کورد-
لەسەدا 80ى دانیشتوانى عێراق لە خانوى خۆیاندان و تەنها 10%یان لە کرێدا ژیان بەسەر دەبەن، ئەوەش بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى کە سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکراى کرد.
.
عادل عەبدولمەهدى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد: “بەگوێرەى زانیارییەکانى من 80%ى دانیشتوانى عێراق خاوەنى خانوى خۆیانن، لەبەرامبەریشدا تەنها 10%ی دانیشتوان لە خانوى کرێدا ژیان بەسەر دەبەن”.
.
سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، 10%ەکەى دیکەش یان لە خانوى حکومییدان یان لە خانوى کۆمپانیادان، جەختی لەوەشکردەوە: “حکومەتى عێراق بە گرنگەوە چاودێرى کەیسی نیشتەجێبوون دەکات”.
.
لەبارەى داواکاریی هاوڵاتییان بۆ ئەوەى حکومەتى عێراقى یەکەى نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکات، عەبدولمەهدى ئاشکراى کردووە، داواکارى بۆ ئەوەى حکومەت یەکەى نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییان دروست بکات ڕێژەیەکەى زۆر نییە.
.
.