Shadow Shadow

سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕەتیکردەوە نیازى هەبێت دەستلەکار بکێشێتەوە

08:30 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدى، حیزبە سیاسییەکان تۆمەتبار دەکات بەوەى، فشاریان دروستکردووە بۆ ئەوەى نەهێلن بەرنامەى حکومەتەکەى سەرکەوتوو بێت.

.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حیزبە سیاسییەکان فشاریان دروستکردووە بە مەبەستى ئەوەى نەهێڵن بەرنامەى حکومەت سەرکەوتوو بێت، لە کاتێکدا خۆیان دەنگیان بۆ ئەو حکومەتە داوە لە پەرلەمان”.

.

لە وتەکانیدا سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕەتیکردەوە کە نیازى هەبێت لە پۆستەکەى بکشێتەوە و سوربوونى خۆى نیشانداوە لەسەر ئەوەى کە لە زوترین کاتدا کابینەکەى تەواو بکات و بەرنامەى حکومەتەکەى جێبەجێبکات.

.

عەبدولمەهدى ئاماژەى بەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیران بەرپرسە لە ئەداى وەزارەتەکان و بەزوترین کات کابینەکەى تەواو دەکات.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل