fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکوەزیرانى عێراق لەسەر ڕفاندنى لیوایەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق هاتە دەنگ

17:14 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى زۆربوونى دیاردەى ڕفاندن لەشارى بەغدا بەگشتى و بەتایبەتى ڕفاندنى لیوایەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، بڵاوکردەوە.

.

عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات دیاردەى ڕفاندن بەناوى دامەزراوەکانى دەوڵەتەوە زیادى کردووە .

.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، رۆژى 12ى تشرینى دووەمى 2019 بەرۆژى روناک و لەناوچەى چادرییە لە شارى بەغدا لیوا دکتۆر یاسر عەبدولجەبار، بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگەى باڵاى پەرەپێدانى ئاسایش و کارگێڕى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکى نادیار براوە.

.

لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق جگە لەوەى سەرکۆنەى ئەو کردەوانە دەکات، هەروەها ئەو کارانە بە تاوان ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات “یاسا سزای بۆ داناوە”.

.

داواش لەڕفێنەرەکان دەکات دەستبەجێ و بێ مەرج ئەو لیوایە ئازاد بکەن و بەهەمان شێوە هەرکەسێکى تر کە ڕفێنراوە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

.

لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنى تاوانباران و ڕفێنەرەکان دەزگا ئەمنیی و دادوەرییەکان کەوتوونەتە لێکۆڵینەوە و پشکنین.

.

هۆشداریشیدایە ئەو لایەنانەى ئەو کارانە دەکەن و بەڵێنى سزاگەیاندنیان دەدات لە هەر بەرپرسیارێتى و ئاستێکدا بن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل