Shadow Shadow

سەرۆکوەزیرانى عێراق سێ کەسى ڕاسپاردووە بۆ نێوەندگیرى نێوان ئەمریکا و ئێران

13:57 پێنج شه‌ممه‌ 16 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرایکرد، کە سەرۆکوەزیرانى عێراق سێ بەرپرسى عێراقى ڕاسپاردووە کە وەک نێوەندگیر ڕۆڵى خۆیان بگێڕن بۆ ئاساییکردنەوەى ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران.

.

ڕۆژنامەی “ئەلعەرەبى جەدید” لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە: “محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق و فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و مستەفا کازی سەرۆکی دەزگای زانیاری عێراق، هەستاون بە نێوەندگری کردن لەنێوان ئەمریکا و ئێران، کە ئەو نێوەندگیریەش بە فەرمانی سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەهدی بووە”.

.

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، کە بەرپرسێکی عێراقی نزیک لە عەبدولمەهدیەوە زانیارییەکانى ئاشکراکردووە و ئاماژەى بەوەشکردووە: “نێوەندگیرییەکە بۆ ئەوەیە ئاڵۆزییەکان نەبنە هۆی مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر وڵاتی عێراق”.

.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئەو سەرکردە ڕاسپێردراوانە بە شێوازێکی کرداری پەیوەندیان لەگەڵ بەرپرسەکانی هەردوو لایەن ئەنجامداوە و چەندین دیدار لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتە ئەوروپیەکانیش سازکراوە.

.

بە گوێرەى زانیارییەکانى ڕۆژنامەکە، ئێران پێشوازی لەو نیوەندگیرییەی عێراق کردووە و وتویەتى: “دراوسێیەکى دیکەمان نییە وەک عێراق جێی متنمانە بێت”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل