fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە کۆمپانیا و کارگە چینى و جیهانییەکان دەکات بەشداربن لە هەستانەوەى عێراق

08:35 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە کۆمپانیا چینى و جیهانییەکان دەکات، بەشدارى بکەن لە هەستانەوە و دووبارە بونیادنانەوى ژێرخانى عێراق.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى ئەوەى بڵاوکردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئامادەبوە لە “کۆنگرەى پیشەسازى جیهانى 2019″، کە لە شارى خێفی لە چین بەڕێوەچووە، ئەوەش لەپاش بانگهێشتنامەیەک کە لە هاوتا چینییەکەیەوە بەدەستى گەیشت.

,

ئاماژە بەوشکراوە، عادل عەبدولمەهدى لەمیانى وتەیەکیدا لەو کۆنگرەیە وتویەتى: “عێراق ئەمڕۆ لە هەر ڕۆژێک زیاتر پێوستى بە توندکردنى پەیوەندییەکانێتى لەگەڵ وڵاتانى ئاسیا بەتایبەت چین، ئەوەش بەو ئاڕاستەى کە وڵاتەکەمان ببوژێتەوە”.

,

سەرۆکوەزیرانى عێراق لە وتەکانیدا داواى لە کارگە و کۆمپانیا چینى و جیهانییەکان کرد، پشکدار بن لە هەستانەوە و دووبارە بونیادنانەوەى ژێرخانى عێراق.

,

عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دوێنێ پێنجشەممە 19ى ئەیلولى 2019، گەیشتە چین و پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا بە گرنگەوە باسى لەو سەردانەى کرد بۆ ئەوەى بتواندرێت پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ چیندا تۆکمە بکات.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل