Shadow Shadow

سەرۆکوەزیرانى عێراق ترسى لەوە هەیە کێشەکانى گەروى هورمز هەناردەى نەوتى عێراق ڕاگرن

08:46 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لەمپەر دروستکردن بۆ هەناردەکردنى نەوت لە گەروى هورمزەوە، کاریگەرى دەبێت لەسەر ئابورى عێراق، چونکە پشت بە داهاتى نەوت دەبەستێت.

.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە کۆنگرەى هەفتانەى خۆیدا ئاماژەى بەوەکرد: “ترسمان لە جوڵە ئەمنییەکانى گەروى هورمز هەیە، چونکە هەر ئاڵۆزییەک لەو گەروە کە دەرچەى سەرەکى نەوتى عێراقە، کاریگەرى لەسەر ئابورى عێراق دادەنێت”.

.

عەبدولمەهدى نەیشاردەوە، کە عێراق لە هەوڵى ئەوەدایە ڕێگا و ڕێڕەوى جێگرەوە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى هەناردەى نەوتى عێراق، بەتەنها پشت بە گەروى هورمز نەبەستێت و بەردەوام بێت.

.

ڕونیشیکردەوە، ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى داوە کە بۆڕى نەوتى عێراق-ئوردن جێبەجێبکرێت، هەروەها بونیادنانى دوورگەیەکى پیشەسازى بۆ هەناردەى نەوت لە ئاوە هەرێمییەکاندا.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل