fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکوەزیرانى بەڕیتانیا پێشنیازێک لەبارەى ئێرانەوە دەخاتەڕو ترەمپیش پێشوازى لێدەکات

22:12 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەدەر لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئێران، بەتایبەتی دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کۆمپانیا ئارامکۆی سعودی، لە ئێستادا بەریتانیا و فەرەنسا لە هەوڵی ئەوەدان گرژییەکان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستێکدا قەتیس بکەن و وڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێراندا واژوو بکرێت.

,

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی نەتەوەیکگرتووەکان لە نیویۆرک، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئێران کۆبومەوە، سبەی سێشەممە، لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کۆدەبمەوە وهەوڵدەدین دۆخەکە هێوربکەینەوە”.

,

هاوکات، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە نوێترین کاردانەوەدا، ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی کە پێشتر لەگەڵ ئێراندا کراوە سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکان بەسەرچوە، پێویستە ڕێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ ئێران لەوباریەوە واژوو بکرێت.

,

دواى ماوەبەکى زۆر کورت لە پێشنیارەکەى سەرۆکوەزیرانى بەڕیتانیا، ترەمپ وەڵامی پیشنیارەکەی دایەوە و پێشوازی لێکرد.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێزگەی نیشتیمانی ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە: “ئەمریکا ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک چۆک بە ئێران دابدات”.

,

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەوەتەڕو، فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران هیچ سودێکی نابێت، بەڵکو پێویستە لەسەر ئەمریکا بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل