fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکایەتی کۆمار پڕۆژەیاسایەک بۆ بەگژداچونەوەی توندوتیژی خێزانی دەداتە پەرلەمانی عێراق

21:56 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بۆ بەگژداچونەوە و ڕێگریکردن لە توندوتیژی خێزانی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پڕۆژەیاسایەکى ئاڕاستەى پەرلەمانى عێراق کرد، بۆ ئەوەی خێزان بە تایبەت ژنان و کچان و بەدووربن لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بە بیانووی بەها کۆمەڵایەتییەکان.

,

بەپێی نوسراوێک کە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئەیلولی 2019، سەرۆکایەتى کۆمار پڕۆژەیاسایەکی ئاڕاستەی نوسینگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە، بە ناوی “پڕۆژەیاسای بەگژداچونەوەی توندوتیژی خێزانی”، بە مەبەستی پەسەندکردن.

,

پڕۆژەیاساکەی سەرۆکایەتی کۆمار بریتییە لە، “پاراستنی خێزان بە تایبەت ژنان و کچان و بەدوورگرتنیان لە هەر جۆرە توندوتیژییەک بە بیانووی بەها کۆمەڵایەتییەکان، لەگەڵ سنور دانان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی توندوتیژی، سزادانی سەرپێچی کاران و قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی ئەو توندوتیژییەوە دەکەوێتەوە، لەگەڵ پارێزگاریکردن لە قوربانییەکان و پێشکەشکردنی چاودێری پێویست و دەستەبەرکردنی باری کۆمەڵایەتی”.

,

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق ڕایگەیاندووە: “دەقی پرۆژەکە بریتییە لە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بە ناونیشانی لیژنەی باڵا بۆ بەگژداچونەوەی توندوتیژی خێزانی، کە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرۆکایەتی دەکات هاوکات پێکهێنانی بەڕێوبەرایەتییەک لەخۆ دەگرێت بە ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان لە وەزارەتی ناوخۆ، کە چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی لە دەقی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، بەجۆرێک فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی پسپۆڕی لە بواری کاروباری خێزانی هەبێت سەرۆکایەتی دەکات و ماوەی لێپرسراوێتییەکەی لە پێنج ساڵ کەمتر نەبێت”.

,

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار وتویەتی: “هەر لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە کە دادگایەکی تایبەت لە لایەن ئەنجومەنی دادوەری باڵاوە پێکدەهێنرێت، یاخود لە چەند شوێنێکی تریش لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانی توندوتیژی خێزان دەکرێت، هاوکات پرۆژە بڕیارەکە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پەیوەست دەکات بە کردنەوەی ناوەندەکانی داڵدەدان بە قوربانیانی توندوتیژی خێزانی لە بەغدا و تەواوی پارێزگاکانی تر لە پێناو پارێزگاریکردن لێیان و گەڕانەوەیان بۆ ناوخێزان”.

,

هەر بەپێی بڵاوکراوەی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، دابینکردنی پێداویستی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستییەکان، رێکخراوە ناحکومییەکانی تایبەت بەو بوارەش مافی کردنەوە و بەڕێوەبردنی سەنتەرەکانی داڵدەدانیان دەبێت بە ئاگاداری و ڕەزامەندی هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ، هاوکات رێگەش بە دادگاکان دەدات کە بڕیاری پارێزگاریکردن دەر بکەن بۆ کەیسێکی لە ناکاو.

,

هەروەها  لە بەشێکی تری پڕۆژە بڕیارەکەدا هاتووە، نێوەندگیری و ئاشتبوونەوە دەکرێت لە نێوان قوربانییەکە و سکاڵا لەسەر کراو لە ڕێگەی ڕاگرتنی ڕێکارە یاساییەکان دژ بەو لایەنەی کە توندو تیژییەکەی کردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل