fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

سەرۆکایەتی کۆمار سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکای کرد

17:00 هه‌ینی 13 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی سەر چەن پێگەیەکی سەربازی لە خاکی عێراق لەلایە ئەمریکاوە دەکات و ڕایگەیاند، ئەگەر بێتو ئەو مەترسیانە بەردەوامبێت ئەوا عێراق بەرەو دەوڵەتێكی ناجێگیر و پڕ پشێوی دەبات.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ڕایگەیاند: ” ئیدانەی ئەو بۆردومانە دەرەكییە دەكات كە كرایە سەر چەند پێگەیەكی لە ناو خاكی عێراق لە نێویشیاندا فرۆكەخانەی كەرەبەلا كە لە قۆناغی دروستكردندایە، لە ئاكامدا قوربانی و برینداری لە نێو هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی لێكەوتەوە و سەرپێچیش بوو بۆ سەر سەروەری نیشتمانیی “.

،

ئاماژەی بەوەشكردووە: “جارێكی تر جەخت دەكەینەوە كە چارەسەركردنی دۆخی ئەمنی بە ڕێگەیەك دەبێت كە پشتیوانی حكومەتی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی ئەركەكانی خۆی بەجێ‌ بگەیەنێت و توانا و ویستی بەهێز بكات بۆ سەپاندنی یاساو پارێزگاریكردن لەسەروەریی و رێگەگرتن لە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ گۆڕەپانی جەنگی بە وەكالەت”.

،،

سەرۆکایەتی کۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەر پێچییە بەردەوامەكان بۆ سەر دەوڵەت ئەوەندەی تر بە سیستەماتیكی و مەترسیدار دەبێت بۆ سەر توانا و هەیبەتی كە هاوكاتیش دەبێت لەگەڵ ئەو ئاڵەنگارییە بەرچاو و چاوەڕوان نەكراوانەی كە لە رووی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و تەندروستی رووبەرووی دەبێتەوە. ئەگەر هاتوو ئەم مەترسیانە بەردەوامبوون ئەوا عێراق بەرەو دەوڵەتێكی ناجێگیر و پڕ پشێوی دەبات، بەتایبەت ئەگەر بگات بە تێكچونی دۆخی ئەمنی.

،

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماردا ئاماژە بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کراوە و تیایدا هاتووە: “هاوشان لەگەڵ ئەو ئاماژانەی كە هەیە بۆ مەرامی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی كە خۆیان رێك بخەنەوە و هەڕەشە دروست بكەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمان و هاوونیشتمانیان.

،

جەختلەوەشکراوەتەوە: “ئەم دۆخە مێژووییە پێویستی بە یەكانگیری نیشتمانی و رێكخستنی ریزەكان هەیە لەبارەی پرۆژەی نیشتمانیی كە پشت دەبەستێت بە مەرجەعیەتی دەوڵەتی خاوەن سەروەری و بڕیاری سەربەخۆ و رێگری دەكات لەوەی عێراق بگوازرێتەوە بۆ گۆڕەپانی جەنگ بۆ لایەنەكانی تر و جەختكردنەوە لەسەر تەواو كردن و پارێزگاریكردن لە سەركەوتن بەسەر تیرۆردا.

،

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، سەرۆكایەتی كۆمار داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی کردووە پشتیوانی بێت لەو هەوڵەی و رێز لە سەروەری و بڕیاری نیشتمانی سەربەخۆ بگرێت.

،

هەر ئەمڕۆ لەبارەی هێرشەکەوە وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، له‌ هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیاندا پێنج باره‌گای كه‌تائیبی حزبوڵا و حه‌شد كراونه‌ته‌ ئامانج  و ئەوەش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بووه‌ به‌رامبه‌ر موشه‌كبارانی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له‌ شاری به‌غدا كه‌ دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی به‌ریتانی تیادا كوژرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل