fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکایەتی پەرلەمان: ڕۆژی یەکشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکرێت

18:00 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

نانس ،

ناس کورد-

،

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و ‌ لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان دەدرێت و هاوکات خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکرێت.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، تەوەری یەکەمی بەرنامەی کاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می په‌رله‌مان کە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامدەدرێت تایبەت دەبێت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).

،

ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەری دووەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان).

،

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تەوەری سێیەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر).

،

ڕپژی سێشەممەی ڕابردوو، ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژەیاساکە کۆتایی هات و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا، چاوەڕێشدەکرێت لەدوای خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاساکە، هەر لەم مانگەدا لە دانیشتنێکی دیکەدا پەسەند بکرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل